بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە چالاکی و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بەڕێوەدەچێت
K24 - هەولێر
بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە چالاکی و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بەڕێوەدەچێت.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 28-11-2023، کاتژمێر 11:00، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە چالاکی و پڕۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی بەڕێوەدەچێت.
ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە ساڵی 1974 دامەزراوە؛ لە 15 وڵات و هەرێمی کوردستان چالاکە. چالاکییەکانی ئاژانسی جایکا لە هەرێمی کوردستان تایبەتە بە پیشەسازی و گەشەپێدان.