روونكردنه‌وه‌يه‌ك له باره‌ى قوتابخانه‌كانى گوله‌ن له هه‌رێمى كوردستاندا
، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە سەبارەت بە داخستنى ئەو قوتابخانانە نەدراوە.
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان 24 ناردراوه رايگه‌ياندووه، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە سەبارەت بە داخستنى ئەو قوتابخانانە نەدراوە.
ده‌قى راگهيهندراوهكه:
ماوەیەکە لە دەزگا میدیایی و راگەیاندنەکاندا دەنگۆى داخستنى قوتابخانەکانى کۆمپانیاى (رووناکى بۆ فێرکردن) لە هەرێمى کوردستان بڵاو دەکرێتەوە کە ژمارەیان قوتابخانەکان بۆ قۆناغەکانى باخچەى منداڵان تا ئامادەیی (20) قوتابخانەیە و نزیکەى (12,719) قوتابی تیایاندا دەخوێنن.
ئێمە لە وەزارەتى پەروەردە رایدەگەیێنین کە تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە لایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە سەبارەت بە داخستنى ئەم قوتابخانانە نەدراوە و لە ئایندەشدا لە هەر بڕیارێکى کارگێڕى سەبارەت بە چۆنیەتى بەڕێوەبردنى ئەم قوتابخانانە کە بدرێت، بەرژەوەندى قوتابیان لە سەرووى هەموو بابەتێکەوە دەبێت و لەو حاڵەتەشدا دەرگاى ئەم قوتابخانانە داناخرێت.
بەڕێوەبەرایەتى راگەیاندنى وەزارەتى پەروەردە
3/8/2016