بە شیعر باس لە نەھامەتیەكانیان دەكات
K24 - ھەولێر
لە پێگەی یوتیوب یەكێك لەو ڤیدیۆیانەی زۆرترین بینەری ھەبوو ڤیدیۆی منداڵێكی خەڵكی شنگالە كە شیعرێك لەبارەی كارەساتی جینۆسایدی كوردانی ئێزدییەوە دەڵێت ئەو ڤیدیۆیە مشتومڕی زۆری لەلایەن سەردانیكەرانی یوتیوب درووستكرد چوونكە چ وەك دەق و چ وەك خوێندنەوە ئەو شیعرە سەرنجی زۆرێك لە خەڵكی راكێشا.