پێكه‌نینی سروشت ببینه
K24 – هه‌ولێر
گرگانێك له دوورگه‌ی هاوایی له زه‌ریای ئارام به پێكه‌نینه‌وه چالاك ده‌بێت و سه‌رنجی هه‌موو لایه‌نێك بۆ لای خۆی راده‌كێشێت و له میدیا به فراوانی بڵاو ده‌كرێته‌وه.
گركانه‌كه به ده‌موچاوێكی پێكه‌نینه‌وه ئه‌كتیڤ ده‌بێت و به‌رده ئاگرینه‌كانی بۆ ناو زه‌ریا ئارام شۆڕ ده‌بێته‌وه.
گركانه‌كه له ساڵی 1983 چالاكه، به‌ڵام له ماوه‌ی سێ ساڵدا، یه‌كه‌مجاره كه ده‌رژێته ناو زه‌ریای ئارام.
وێنه‌كه به هه‌لیكۆپته‌ر گیراوه، كه گركانه‌كه، به ده‌موچاوێكی به پێكه‌نینه‌وه ده‌ست به چالاكبوون ده‌كات. به‌ڵام ده‌موچاوێك كه كه‌س ناتوانێت نزیكی ببێته‌وه.
دوورگه‌ی هاوایی ویلایه‌تێكی ئه‌مریكایه كه له كۆمه‌ڵه دوورگه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌قیانووسی ئارام پێكهاتووه.