هەردوو کتێبی "پڕۆژەی 100 دیداری بڵاو نەکراوە و دیوانی نەوەک خڕخاڵی خەونت بزرینگێ" بەزمانی عەرەبی بڵاو دەکرێنەوە
K24 - هەولێر
دوو کتێبی "پڕۆژەی 100 دیداری بڵاو نەکراوە، لەگەڵ دیوانی نەوەک خڕخاڵی خەونت بزرینگێ" لە دووتوێیی 114 لاپەڕەی پیکهاتووە بڵاو دەکرێنەوە.
هەردوو کتێبەکە بە زمانی کوردی لەلایەن ئارام ساڵح نووسراون و لەلایەن عەبدولخالق بەرزنجی وەرگێراونەتە سەر زمانی عەرەبی.
ئارام ساڵح، شاعیر و بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی کۆیە، بە کوردستان24ـی رایگەیاند: "ئەمڕۆ هەردوو کتێبی بەشی چوارەمی "پڕۆژەی 100 دیداری بڵاو نەکراوە" و دیوانی "نەوەک خڕخاڵی خەونت بزرینگێ"، لەلایەن مامۆستا عەبدولخالق بەرزنجی، وەرگێڕی کراوەتە عەرەبی، بڵاودەکرێنەوە".
گوتیشی: "بەمەش ژمارەی بەرهەمە چاپکراوەکانم دەبن بە دە کتێب، هەر لەو نزیکانەش لە بەرنامەم دایە سێ کتێبی تر بەچاپ بگەینم. ئەم کتێبانەش بە زمانی عەرەبی، بەم زووانە دەکەوێتە بەر دیدی خوێنەران".
ئا: لاڤین عومەر