دەستپاکی عێراق: هەزاران فەرمان بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران دەرچووە
K24 – هەولێر:
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا بە هەزاران بڕیار بۆ دەستگیرکردنی فەرمانبەر و بەرپرسان دەرچووە، کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی گەندەڵی.
حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "بەهۆی گەندەڵی، لەماوەی ساڵێکدا بە هەزاران راپۆرت و كەیس، هەروەها سێ هەزار و 125 بڕیار کە فەرمانی دەستگیرکردنی فەرمانبەران و گەورە بەرپرسانی تێدا دەرچووە".
ئاماژەی بەوەشكرد: "جگە لە تیمە مەیدانییەكان كە گەمارۆی گەندەڵەکانیان داوە و هەستاون بە وەرگرتنەوەی سەدان ملیۆن و وەرگرتنەوەی تۆمەتباران لە ئیمارات، سەڵتەنەی عومان، ئوردن و میسر، هەروەها بڕێک پارە لە لوبنان و زیاتر لە 150 ملیۆن دۆلار لە ئەمەریكاوە و 20 ملیۆن دۆلار لە كوێتەوە گەڕێندراوەتەوە".
حه‌نوون ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌منزیكانه یاداشتی لێكتێگه‌یشتن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان له‌گه‌ڵ چین، كه‌نه‌دا، ئیسپانیا و سعوودیه واژۆ ده‌كه‌ن. دووپاتیده‌كاته‌وه، هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ ئینته‌رپول هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه له هه‌وڵدان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی داواكراوان، ئه‌مه‌ش پێویستی به رێككه‌وتن و پرۆتۆكۆلی تایبه‌ت هه‌یه.
ئا: لاڤین عومەر