ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی حەلبووسی رەتکردەوە
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، داوای تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی پارتەکەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی پێشووی عێراقی رەتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە (3ـی کانونی یەکەمی 2023) بە گوێرەی نووسراوێکی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، داوایەکی تایبەت بە هەڵوەشاندندەوەی پارتەکەی محەممەد حه‌لبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی پێشووی عێراق رەتکرایەوە.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە دەبێت بەڵگەنامە و نووسراوی پێویست لەگەڵ داواکارییەکە هاوپێچ بکرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه واژۆی هه‌یمان ته‌حسین حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری پارت و رێكخستنه سیاسییه‌كانی سه‌ر به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی لەسەربوو و رۆژی چوارشه‌ممه 29ـی تشرینی دووه‌می 2023 ده‌رچووه، ئاماژه به‌وه كراوه، پشتبه‌ستن به یاسای ژماره 36ـی ساڵی 2015ـی پارته سیاسییه‌كان و له‌سه‌ر سكاڵای هه‌ر یه‌ك له باسم خه‌زعه‌ل خه‌شان، فارس ته‌ها فارس، عه‌بدولستار عادل عه‌بدولستار، حه‌یده‌ر نووری سادق موللا، سوهه‌یب ئیسماعیل مه‌حموود، مسته‌فا مۆفه‌ق جاسم، ئه‌م نووسراوه ئاراسته‌ی لیژنەی دادوەری کۆمیسیۆن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی حزبی ته‌قدوم، كه محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بەتۆمەتی ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ رێکخراوێکی ئەمه‌ریکی و ناردنی پارە بۆ ئەو رێکخراوەکە، کە پشکێکی رێکخراوەکە سەر بە ئیسرائیلە،
رۆژی سێشەممە (14ـی تشرینی دووەمی 2023) دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی هەر یەکە لە محەممەد حەلبووسی و لەیس دلێمی لە پەرلەمانی عێراق هێنا و بەمەش راستەخۆ حەلبووسی لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوورخرایه‌وه.
حەلبووسی لە ساڵی 2018ـەوە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو، هاوکات سەرۆکی حزبی تەقەدومە. پێشتر و بەر لەوەی ببێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە 29ـی ئابی 2017، ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار بە زۆرینەی دەنگ حەلبووسی کردە پارێزگار.