عێراق له ریزبه‌ندیی دووه‌م وڵاتی جیهانه له پیسبوونی ژینگه
K24 – هەولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی كه‌ناڵی بی بی سی، دوای رووسیا، ناوی عێراق له دووه‌م رزبهندی ئه‌و وڵاتانه‌دا هاتووه، كه خاوه‌ن پیسترین ژینگه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ساڵانه عێراق نزیكه‌ی 18 ملیار مه‌تر سێجا گازی سووتاوی هه‌یه.
ئەمڕۆ یەکشەممە (3ـی کانونی یەکەمی 2023) کەناڵی بی بی سی لە راپۆرتێک‌دا ئاشکرایکردووە، ئه‌و گازه‌ی ساڵانه عێراق ده‌یسووتێنێت، به‌شی دابینكرنی وزه بۆ 20 ملیۆن خێزانی ئه‌وروپی ده‌كات و زۆرترین رێژه‌ش له كێڵگه‌ی رمێله ده‌رده‌كرێت، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی بریتش پێترۆڵیۆم و پێترۆچایناوه به‌كارده‌هێنرێت.
لە راپۆرەکەدا باس لەوەشکراوە، دوای رووسیا، ناوی عێراق له دووه‌م رزبهندی ئه‌و وڵاتانه‌دا هاتووه، كه خاوه‌ن پیسترین ژینگه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ساڵانه عێراق نزیكه‌ی 18 ملیار مه‌تر سێجا گازی سووتاوی هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له توێژینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و گازه‌ی له هه‌وادا بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌بێت هۆی شێرپه‌نجه كه به ئاوێته بێنزۆپێرین ناسراوه، ئێستا بڕه‌كه‌ی 10 ئه‌وه‌نده‌ی رێژه‌ی ئاسایی زیاتری كردووه و ئێستا له ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌روبه‌ری كێڵگه‌كان بۆ هه‌ر مه‌ترێك سێجا، بڕی 100 ماكرۆگرامی ئه‌و جۆره گازه ژه‌هراوییه هه‌ڵه‌گرێت، له‌كاتێكدا بڕی رێگه‌پێدراوی سه‌لامه‌ت، نابێت له 5 مایكرۆگرام بۆ هه‌ر مه‌ترێت تێپه‌ڕ بكات و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسییه، له هه‌رسێ كێڵگه‌ی رمێله، گه‌رنه و زوبێر ئاسته‌كه زۆر مه‌ترسیداره.
لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانییان تا ساڵی 2040 رێژەی پیسبوونی ژینگە لە عێراقدا، دوو هێندە و نیوی ئێستا زیاد دەکات.
