هەر کەس و لایەنێک لەسەر دیوارەکان ریکلام بکات سزا دەدرێت

K24 – هەولێر

پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە ئەو کەس و لایەنەنانەی لەسەر دیوارەکان ریکلام دەکەن و جۆری کار و ژمارەی تەلەفۆنیان دەنووسن.

پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر، "سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دەستیکردووە بە سڕینەوەی هەموو ئەو ریکلام و نووسینانەی کە لەلایەن بەشێک لە خاوەنکار و کاسبکاران لەسەر دیوارى ماڵان و شوێنە گشتییەکان جۆری کار و ژمارە تەلەفۆنەکانیان نووسراوە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە سنووری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکان دەست بە پاککردنەوەی ئەو شوێنانە کرا، کە  جگە لەوەی دیاردەیەکی نادروست و ناجۆرە،  سیمای شار و پایتەختیشی تێکداوە".

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە: "لەمەودوا هەرکەس و لایەنێک ئەو کارە دووبارە بکاتەوە و لە سەر دیوار ریکلام و جۆری کار و ژمارە تەلەفۆن بنووسێت، رێکاری توندی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر و کەسەکەش دەستگیردەکرێت".

.
.
.
.
Fly Erbil Advertisment