شۆفێرێكی سه‌رخۆشی ئۆكرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی به‌هه‌ڵه ده‌خاته ناو بۆسه‌یه‌كی سه‌ربازانی رووسی
K24- هه‌ولێر:
شۆفێری زرێپۆشێكی ئۆكرانی به‌هۆی سه‌رخۆشییه‌وه و به‌هه‌ڵه ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته بنكه‌یه‌كی رووسی و به‌و هۆیه‌وه به دیل ده‌گیرێن.
ئه‌لیكسه‌نده‌ر گریادێل، سه‌ربازێكی ئۆكرانییه و دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شۆفێری زۆرێپۆشهكهیانهوه كه سه‌رخۆش بووه، له بری جێگۆڕكێپێكردنیان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانیا بۆ بنكه‌یه‌كی دیكه، به‌ڵكو بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی رووسی ده‌یانگوازێته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی سه‌ربازانی رووسی و به دیل ده‌گیرێن.
گریادێل كه بۆ میدیا رووسییه‌كان قسه‌ی كردووه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه رێككه‌وتی 10ـی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵ له كاتژمێر 12ـی شه‌و، ئه‌ركیان بریتیی بوو له جێگۆڕكێ و جێگیربوونیان له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئۆكرانی و شه‌و رۆژێك له‌وێ ماونه‌ته‌وه، دواتر بڕیار وابووه به‌ره‌و بنكه‌یه‌كی دیكه بكه‌ونه ڕێ، به‌ڵام شۆفێره‌كه‌یان سه‌رخۆش بووه و رێگه‌ی لێ ون بووه و راسته‌وخۆ خستوونه‌تییه بۆسه‌یه‌كی رووسه‌كان و ده‌ستبه‌جێ به دیل گیراون.
گریادێل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و شۆفێره چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌یان به‌سه‌ردا بهێنێت، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌ی هه‌ڵگرتبوو و له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی مین دایبه‌زاندوون و له ئه‌نجامدا پێنج سه‌ربازی ئۆكرانی به‌یه‌كجار مینیان به‌ژێردا ته‌قیوه‌ته‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.