به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌شداری له كۆڕبه‌ندی واشنتنی پارته دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات
K24 – هەولێر:
فه‌لاح حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی كۆنگرێسی لاوانی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، بەشداری لە کۆڕبەندی واشنتنی پارته دیموكراته‌كانی جیهان ده‌كات و هاوکات په‌یامێكی سه‌رۆك بارزانیش له‌و كۆڕبه‌نده‌دا پێشكه‌ش ده‌كات.
كۆڕبه‌نده‌كه ساڵانه له واشنتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دەیان سەرۆکی پارتە دیموکراتەکانی جیهان، وەزیر، کۆنگرێسمان و دیپلۆماتكار لەسەرتاسەری جیهان تێیدا بەشدارن و لە رۆژانی 4 تاكو 6ـی ئەم مانگە به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
لەم کۆڕبەندەدا چەندین دیداری گرنگ بەنوێنەرایەتی سه‌رۆك بارزانی ئەنجامدەدرێت، جیا له پێشكه‌شكردنی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاماده‌بووان.