سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه داوا ده‌كات "موسڵمانان له دژی ئێران بێنه ده‌نگ"
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه: پێویسته پارته ئیسلامییه‌كانی دیكه‌ش هه‌ڵوێستی خۆیان له دژی له سێداره‌دانی كوردانی رۆژهه‌ڵات رابگه‌یه‌نن
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی كوردی سووننه مه‌زهه‌ب له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ئیدانه‌ده‌كات و داواش له پارته ئیسلامییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌كات، هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بێت.
ئیحسان شێخ عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه فه‌یسبووك، وێڕای ئیدانه‌كردنی له سێداره‌دانی ئه‌و ژماره كه‌سایه‌تییه كورده سووننه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیچ كاتێك ئه‌م هه‌وڵانه خزمه‌ت به ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ناكات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پره‌نسیپانه‌یه كه ئێران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات كه ئه‌و وڵاته له دژی مه‌زهه‌بییه‌ته و ساڵانه له‌و پێناوه‌دا كۆنگره سازده‌كات.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ، كۆماری ئیسلامی ئێران، نزیكه‌ی 21 كه‌سایه‌تی سووننه‌ی له گرتووخانه‌ی كه‌ره‌ج له سێداره‌دا، كه زۆربه‌یان كوردن و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به دوای خۆیدا هێناوه.
ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی:
بەداخەوە هەواڵی لە سێدارەدانی پۆلێک بانگخواز و کەسایەتی ئاینیمان لە ئێران بیست کە هەموویان سوننەن و زۆربەشیان کوردن.
وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە، ئەوە بیری هەموو لایەک دەخەینەوە کە ئەم هەوڵانە هیچکات خزمەت با ئاشتی کۆمەڵایەتی ناو ئێران ناکات و هەروەها دژ دەوەستێتەوە لە بەرامبەر ئەو پرەنسنیپانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیدیعای دەکات کە بریتییە لە وەستانەوە لە دژی مەزهەبییەت و ساڵانە بۆ ئەم مەبەستە کۆنگرە ساز دەکات.
وەک بچووکترین کاردانەوە بەرامبەر ئەو سێدارەدانە بێرەحمانە داواکارم لە پارتە ئیسلامییەکانی کوردستان ئازایانە بەیانی ئیدانە دەربکەن و هەروەها ناڕەزاییەتی خۆیان بگەیەننە کونسوڵەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و موسوڵمانانیش بێدەنگ نەبن بەرامبەر ئەو کارە و لە بەردەم نوێنەرایەتییەکانی ئێران خۆپیشاندان بکەن.
ئیحسان شێخ عەلی عەبدولعەزیز
4/8/2016