جۆن كێربی: تاكو ئێستا هه‌شت هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك بارمته لای حه‌ماس ماون
K24 - هەولێر:
جۆن كێربی گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا به ته‌له‌ڤزیۆنی (ئه‌ی بی سی) ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاند، تاكو ئێستا هه‌شت هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك بارمته لای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ماون.
له لایه‌كی دیكه‌وه دانیال هاگاری گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دەزگای هەواڵگرییان بەردەوام زانیاریی لەسەر بارمتەکانی بندەستی حەماس کۆدەکەنەوە و بەدواداچوون بۆ دۆخییان دەکەن.
داواشیکرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی خاچی سوور لێکۆڵینەوە لەدۆخی بارمتەکانی غەززە بکەن و لەتەندروستییان دڵنیاببنەوە.
دانیال هاگاری ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا 138 ژن و پیاو و منداڵی ئیسرائیلی لەبندەستی حەماس ماون.
هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا بڵاویکردەوە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا چینییەکەی، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماسیان تاووتوێ کرد، بلینکن دووپاتیکرده‌وه، دەبێت هەموو لایەنەکان بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی شەڕ کاربکەن.
جه‌نگی ئیسرائیل – حه‌ماس له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو هه‌ڵگیرسا، بووه هۆی كوژرانی 1400 ئیسرائیلی و زیاتر له 16248 فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستبووه‌ڕوو، سه‌ربازانمان له‌ماوه‌ی ئاگربه‌ستدا ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به‌سه‌ر حه‌ماسدا كردووه.
گوتبوشی: "ئامانج له به‌رده‌وامی شه‌ڕی غه‌ززه بریتیه له كۆتاییهێنان به حه‌ماس و ئازادكردنی ته‌واوی بارمته ئیسرائیلییه‌كان".