چین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌وه‌ی چواره‌م كار پێده‌كات

K24 - هەولێر:
چین ده‌ست به كارپێكردنی وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی له نه‌وه‌ی چواره‌م ده‌كات كه تاقانه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، هاوكات كارپێكردنی ئه‌و وێستگه‌یه به هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی چین داده‌نرێت له پێشبڕكێی ئه‌و وڵاته بۆ بونیانی كووره ئه‌تۆمییه‌كان له ئایینده‌دا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ئاژانسی هه‌واڵی نوێی چین (شینگوا) ده‌ستپێكردنی كارپێكردنی وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی كه‌نداوی شیداو-ی له رۆژهه‌ڵاتی چین راگه‌یاند و روونیشیكرده‌وه، وێستگه‌كه به دوو كووره‌ی پله‌زۆرگه‌رم بووه كه له بری ئاوی په‌ستراو، ساردكردنه‌وه‌یان له رێگه‌ی غازه‌وه ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی نوێی چین (شینگوا) سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، ئه‌م وێستگه‌یه له نه‌وه‌ی چواره‌مه و یه‌كه‌مین وێستگه‌ی له‌و شێوه‌یه‌شه له‌سه‌ر ئاستی دنیادا.
وا باوه كووره ئه‌تۆمییه‌كان له وزه‌ی خۆر كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌ڵام نه‌وه‌ی چواره‌می چینی كه به كووره‌ی ستانداردی بچووك (SMR) ناو ده‌برێت، جگه له كاره‌با چه‌ند ئایتمێكی دیكه‌ی هه‌یه له‌وانه؛ گه‌رمكردنه‌وه و پاڵفته‌كردنی ئاوی ده‌ریا و هه‌ڵم بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه پیشه‌سازییه‌كان.
چین هه‌وڵ ده‌دات بۆ كارپێكردنی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه واز له خه‌ڵووز بهێننێت، ئه‌م هه‌وڵه‌یشه سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێزه بۆ دامه‌زراندنی كووره نوێیه‌كان، هاوكات هه‌وڵێكیشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیای بیانی به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژئاوا هه‌یه‌تی.