گۆتێرێس هۆشداری دەداتە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش

K24 - هەولێر
سکتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، هۆشداری دەداتە ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە ئەنجومەنی ئاسایش، کە رەنگە سیستەمی مرۆیی لە غەززە بروخێت.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، کار بۆ راگرتنی شەڕی غەززە بکەن.
سکتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریشیدا بە وڵاتانی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش، کە رەنگە سیستەمی مرۆیی لە غەززە بروخێت و ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتا هەیە و فشارەکان بۆ ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی خەڵکی غەززە، بۆ وڵاتانی دراوسێ زیاد دەبن.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی دوای كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ستی حه‌وت رۆژه‌ی مرۆیی غه‌ززه رایگه‌یاندبوو، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان بەردەوامی پێدەدەین، چونکە بەبێ ئۆپەراسیۆنی زەمینی ناتوانین ئامانجەکانی شەڕ بەدیبهێنین.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو روویدا، کە بووه هۆی كوژرانی 1200 ئیسرائیلی و زیاتر له 16 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
ئا: لاڤین عومەر