ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل: پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو شەڕە بهێنیت
K24 - هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆچوونی واشنتنی بە ئیسرائیلییەکان گەیاندووە کە پێویستە شەڕ لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی پێبێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاندووە، بۆچوونی واشنتنی بە ئیسرائیلییەکان گەیاندووە، کە پێویستە شەڕ لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی پێبێت نەک چەند مانگێک.
بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن، بەرپرسانی ئیسرائیل، هیچ گرەنتییەکیان نەداوە لەماوەی چەند هەفتەی داهاتووەوە کۆتایی بە جەنگ بهێنن.
ئیسرائیلییەکان خواستی خۆیان بۆ ئاسایی بوونەوەی ژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەربڕیوە، بۆ ئەوەی ئابووری ولاتەکەیان زیانی پێنەگات.
شەڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو سەری هەڵدا، کە بووه هۆی كوژرانی 1200 ئیسرائیلی و زیاتر له 16 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، كه زۆربه‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ژن و منداڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیسرائیل به‌ڵێنی داوه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببات.
ئا: لاڤین عومەر