سێ تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران

K24 - هەولیر
بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کردنی سێ تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان و بڕی زیاتر لە یەک کیلۆ کریستاڵی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە،7-12-2023، بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە 6ـی12ـی 2023 ، لەچاڵاکییەکدا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن کە کاری کڕین و فرۆشتنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنیشیان زیاتر لە یەک کیلۆ کریستاڵ و بڕێک جامایکا و حەبی کەپتاگۆن، دەستی بەسەردا گیرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.