سێرگی ناریشکین: ئەمەریکا ترسی لە دروستبوونی ڤێتنامێکی دیکەی لە ئۆکرانیا هەیە

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، ئەمەریکا ترسی لە دروستبوونی ڤێتنامێکی دیکەی لە ئۆکرانیا هەیە.
سێرگی ناریشکین، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری دەرەوەی رووسیا لە لێدوانێکیدا باس لەوە دەکات، ئەمەریکا مەترسی لەسەر ئەوە هەیە کە درێژەپێدان و بەردەوامییان لە هاوکاری دارایی و سەربازی بۆ ئۆکرانیا، وڵاتەکەیان تووشی قەیرانی دارایی قورس بکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، ئەمەریکا ترسی لە دروستبوونی ڤێتنامێکی دیکەی لە ئۆکرانیا هەیە. ناریشکین دەشڵێت، لە کۆتاییدا دەبێت سەرۆکێکی خاوەن ئەقڵ و ژیریی لەئەمەریکا بێتە سەر کار و ئەو کێشانەی کە لە هاوکاریی کردنییان بۆ ئۆکرانیا تووشییان دەبێت چارەسەر بکات.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.