عێراق.. ساڵی داهاتوو تاقیكاری بۆ سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام ده‌درێت

K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردووه، له مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو تاقیكاری (تێست) بۆ سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌بدولزه‌هره هینداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌ڵێت، لە ئایاری ساڵی داهاتوودا سەرژمێری تاقیكاری لە عێراق ئه‌نجامده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە رێککەوتوون بۆ ئەوەی وەزارەتی پلاندانان راهێنانه‌كانیان له‌سه‌ر تاقیكارییه‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
هینداوی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تاقیكاری سه‌رژمێری دانیشتوان له گەڕەکه گه‌وره‌كاندا ئه‌نجامده‌درێت و له‌ڕێگه‌ی سه‌رژمێریی گشتییه‌وه رێژه‌ی گشتی گه‌شه و ژماره‌ی دانیشتوان ده‌ركه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌و رێگه‌یه‌وه پلان و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ ناوچه‌كانی عێراق دابین بكات.
له‌باره‌ی سه‌رژمێری گشتی له عێراق:
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له‌ساڵی 2022 رایگه‌یاند، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری، دانیشتوانی عێراق له 42 ملیۆن و 248 هه‌زار و 883 كه‌س پێكهاتوون و ساڵانه رێژه‌ی دانیشتوان 2.5% زیاد ده‌كات، به‌جۆرێك له‌ساڵی 2021دا ملیۆنێك و 310 هه‌زار و 894 منداڵ له‌دایكبوونه و 236 هه‌زار و 469 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ی ئه‌م سه‌رژمێرییه‌وه، ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له خولى پێشووى په‌رله‌مانی عێراق پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئه‌و داتایه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، دروست نیین، ئه‌وان پشتیان به نموونه‌ی هه‌ره‌مه‌كی به‌ستووه، ده‌بێت پرۆسه‌كه به رووپێوی مه‌یدانی بێت و گشت داتاكان به‌وردی تۆماربكرێن.
هاوكات محه‌ممه‌د به‌لداوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پلاندانان و ستراتیژی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌ی خستبووه‌ڕوو، سه‌رژمێریی پێویستی به بودجه‌یه‌كی 220 ملیار دیناری هه‌یه و پێویسته پشت به ئامێری ئه‌لیكترۆنی و ده‌ستی ببه‌سترێت.
به‌لداوی گوتبووشی، گرنگی سەرژمێریی پەیوەست نییە بە زانینی ژمارەی دانیشتوانەوە، بەڵکو بەندە بە رێژەی دابەشبوون لە نێوان ناوچه‌كاندا، ئه‌نجامدانیشی له قازانجی حكومه‌تدایه كه به داتای راسته‌قینه‌ی دابه‌شبوونی دانیشتوان ده‌توانێت خزمەتگوزاری پێشکەش بکات.
داتا فه‌رمییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن:
له‌عێراق 8 جار سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی ئه‌نجامدراوه
له‌ساڵی 1927 – 1997، كه بریتی بوون له:
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1927
لە ئۆکتۆبەری ساڵی 1927 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 2 ملیۆن و 968 هەزار و 54 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1934
لە ئەیلوولی 1934 دەستیپێکرد و دانیشتوانی عێراق 3 ملیۆن و 213 هەزار و 174 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1947
له ئۆكتۆبه‌ری 1947 ئه‌نجامدراو و ژماره‌ی دانیشتوان 4 ملیۆن و 816 هه‌زار و 185 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1957
له ئۆكتۆبه‌ری 1957 ده‌ستی پێكرد و ژماره‌ی دانیشتوان 6 ملیۆن و 536 هه‌زار و 109 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1965
لە 14ی ئۆكتۆبه‌ری 1965 به‌ڕێوه‌چوو و ژمارەی دانیشتوان 8 ملیۆن و 261 هەزار و 527 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1977
له ئۆكتۆبه‌ری 1977 به‌ڕێوه‌چوو ژمارەی دانیشتوان 12 ملیۆن و 497 کەس بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1987
له ئۆكتۆبه‌ری 1987 به‌ڕێوه‌چوو، كۆی گشتی دانیشتوان 16 ملیۆن و 335 هه‌زار و 199 كه‌س بووه.
سه‌رژمێری گشتی ساڵی 1997
له ئۆكتۆبه‌ری 1997 له 15 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو (به‌بێ هه‌رێمی كوردستان) و كۆی دانیشتوانی ئه‌وكاتی عێراق 19 ملیۆن و 184 هه‌زار و 543 كه‌س بووه.
به‌بڕوای توێژه‌ر و پسپۆڕان، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی به‌رده‌وام بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتواندا پرسی ئاواره‌كانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام كۆچی ناوخۆیی له گونده‌وه بۆ شاره‌كان، هاوسه‌رگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگا و تۆمارنه‌كردنی له‌دایكبوانی نوێیش پرسێكی دیكه‌یه، به‌جۆرێك به‌شێك له ناوچه‌كان منداڵه‌كانیان له ته‌مه‌نی چوونه قوتابخانه تۆمار ده‌كه‌ن.
پێشتریش وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كان دانیشتوانی عێراق تا ساڵی 2021 گه‌یشتووه‌ته (41.190.658) ملیۆن كه‌س.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئه‌و ژماره بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ پۆلین كراوه، كه (20.810.479) پێكهاته‌ی نێرن به رێژه‌ی له سه‌دا 51 و (20.380.179) ملیۆن كه‌سیش ره‌گه‌زی مێن رێژه‌ی له‌سه‌دا 49ـی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن.
دووپاتیشكرابووهوه، كه له شاره‌كان (28.779.201) ملیۆن كه‌س نیشته‌جێن و (12.411.457) ملیۆن كه‌سیش له گونده‌كان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن.
وه‌زاره‌تی پلاندانان روونیشیكردبووه‌وه، به‌غدا به قه‌ره‌باڵغترین شاری عێراقی له رووی دانیشتوانه‌وه ئه‌ژماركراوه، له سه‌دا 21.3ـی و (8.780.422)ملیۆنی پێكهاته‌ی دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنێ.