سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان: گه‌نده‌ڵی وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات
"یه‌كه‌مین كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركردنی رێنمایی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان بوو، كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه"

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، ماراسۆنێك له هه‌ولێر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو و له‌میانه‌ی گوتارێك ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی ئابووری وڵات به‌ره‌و داڕمان ده‌بات و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر ده‌كات و سه‌روه‌ری یاسا كه مه‌رجی سه‌ره‌كی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2011 یاسای ژماره سێی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌ركرد.
گوتیشی: "سه‌ره‌ڕای ناله‌باری دۆخی سه‌ختی ئابووری و به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ی تیرۆر و بڕانی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2014ـه‌وه، هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ده‌ستیپێكرد، له‌وكاته‌وه ده‌سته‌كه له بواره‌كانی خۆپارێزی و چاودێری كاروچالاكی دام و ده‌زگاكان و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌نگاوی باشی ناوه.
باسی له‌وه‌شكرد، یه‌كه‌مین كاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ركردنی رێنمایی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان بوو، كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) ماراسۆنێك له شاری هه‌ولێر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌چوو به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رێكخراوه و تایبه‌ت كراوه به ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان تێیدا به‌شداربوون.