شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی كه‌شوهه‌وا بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ ئێواره له ئه‌نجامی نزیكبوونه‌وه و كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه، ئاسمانی ناوچه‌كه به زۆری بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و له دره‌نگانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته، سبه‌ی شه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆله فراوان ده‌بێت، به‌جۆرێك له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بارانی مامناوه‌ند و پچر پچر و له ناوچه شاخاوییه‌كان رێژه‌ی بارانه‌كه زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها له سنووری پارێزگای سلێمانی، كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه لاواز دەبێت و ئه‌گه‌ری نمه بارانی پچڕ پچڕ و هه‌ندێك كات بارانێكی مامناوه‌ند دەبێت، له ئیداره‌ی گه‌رمیانیش كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه لاوازتر ده‌بێت و ته‌نیا له هه‌ندێك ناوچه ئه‌گه‌ری نمه باران هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش له 2 تاكو 4 پله نزم ده‌بێته‌وه.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی (به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن):
هەولێر: 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 9 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى