سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی بۆ قوربانییانی رووداوەکەی سۆران دەردەبڕێت
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاوخه‌مى بۆ خێزان و كه‌سوكارى قوربانييانی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران دەردەبڕێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی هه‌ينى (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، به‌دواداچوونى بۆ رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له باڵاخانه‌يه‌كى سۆران كرد، له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك له نيشته‌جێبووانى گيانيان له‌ده‌ستدا و ژماره‌يه‌كى ديكه‌ش بريندار بوون.
سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌ر يارمه‌تى و هاوكارييه‌كى پێويستى برينداران و به‌ركه‌وتووان.
شەوی هەینی (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش، بە نووسراوی ژمارە (35026) لە (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە هۆکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.