گوله‌ن: دادگاى توركيا سه‌ربه‌خۆيى له‌ده‌ستداوه
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، نه‌يارى سياسى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئيدانه‌ى ئه‌و يادداشتهى كرد، كه له لايه‌ن دادگايه‌كى توركياوه بۆ ده‌ستگيركردنى ده‌ركراوه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، نه‌يارى سياسى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ئيدانه‌ى ئه‌و يادداشتهى كرد، كه له لايه‌ن دادگايه‌كى توركياوه بۆ ده‌ستگيركردنى ده‌ركراوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له سه‌روويانه‌وه ره‌جب ته‌يب ئه‌ردۆغان، گوله‌ن به پلاندانه‌رى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردووى توركيا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
گوله‌ن رايگه‌ياند، دادگاكانى توركيا سه‌ربه‌خۆيى خۆيان له‌ده‌ستداوه و كه‌وتوونه‌ته ژێر بارى مهيلهكانى ده‌سه‌ڵاته‌وه.
گوله‌ن له 1999ه‌وه له په‌نسلڤانيا ژيان به‌سه‌ر ده‌بات و سه‌رپه‌رشتى تۆڕێكى رێكخراوى ئيسلامى ده‌كات و له كه‌رته‌كانى كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌ى كارده‌كات.
هاوكات توركيا داواكارى پێشكه‌ش به ئه‌مريكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى گوله‌ن راده‌ستى توركيا بكات.
له به‌رامبه‌ر تۆمه‌ته‌كانى ئه‌ردۆغان، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ره‌تيكرده‌وه هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى دوور و نزيكى به كوده‌تاكه‌ى توركياوه هه‌بووبێت.