کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

K24 – هەولێر

کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە هەندێک ناوچە رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 9/12/2023، بە گشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەتا بارانبارین لە رۆژئاوا و باکووری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، رێژەی باران بارینەکە لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تردا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2 تا 4 پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ .

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی یەکشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد  لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19

سلێمانی : 18

دهۆک : 18

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 18

زاخۆ : 19

سۆران : 15

حاجی ئۆمەران : 11

گەرمیان : 22