22 گەشتی ئاسمانی لە رووسیا هەڵوەشێنرانەوە
K24 – هەولێر
خزمەتگوزاری یاندێکس رایگەیاند، بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما و نالەباری کەشوهەواوە 22 گەشتی ئاسمانی لە رووسیا هەڵوەشێنرانەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 9ی کانوونی یەکەمی 2023، داتاکانی خزمەتگوزاری "یاندێکس" رایانگەیاند، کە 22 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دواخران و هەڵوەشێنرانەوە.
بەگوێرەی داتاکان پێنج گەشت لە فڕۆکەخانەی ڤنوکۆڤۆ دواکەوتوون و حەوت گەشتیش لە فڕۆکەخانەی دۆمۆدێدۆڤۆش هەڵوەشاونەتەوە، گەشتێک دواکەوتووە و پێنج گەشتی دیکەش هەڵوەشاونەتەوە.
تاتیانا پۆزدنیاکۆڤا، پسپۆڕی کەشناسی مۆسکۆ رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەفرێکی مامناوەند دابارێت و پلەکانی گەرما بگاتە 15 پلەی ژێر سفر لە پایتەخت لە کۆتایی ئەم هەفتەدا.
ئا: لاڤین عومەر