کەشناسی رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

بارانبارین
بارانبارین

K24 – هەولێر

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانبارین بە رێژەی جیاجیا لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان. پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، سبەی رۆژی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پاشان لە کاتەکانى ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو ناوچە شاخاوییەکان بە درێژاى کاتەکان ئەگەرى نمە بارانى هەیە، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلێکى بارانبارین روو لە ناوچەکەمان دەکات لە درەنگانى شەودا بارانبارین دەست پێدەکات .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  21 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 20 پلەى سیلیزى

دهۆک: 19  پلەى سیلیزى

کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 20 پلەى سیلیزى

 زاخۆ:   18 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 24 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

 سۆران: 14  پلەى سیلیزى