يهكێتى ئهوروپا لهسێدارهدانى گهنجانى ئێران ئيدانه دهكات
یەكێتی ئەورووپا لەسێدارەدانی 21 ھاووڵاتی سوننە مەزھەب لە لایەن ئێرانەوە ئیدانە دەكات.
K24 – ههولێر:
یەكێتی ئەورووپا لەسێدارەدانی 21 ھاووڵاتی سوننە مەزھەب لە لایەن ئێرانەوە ئیدانە دەكات.
یەكێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی لەسێدارەدانی 21 ھاووڵاتی ئێرانی دەكات كە بە پاساوى ههوڵدان بۆ رووخاندنى كۆمارى ئيسلامى لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارەدراون و نیگەرانە لە بەرزبوونەوەی رێژەی لەسێدارەدانەكان لەو وڵاتە.
ئەو بەیاننامەیە كە لەلایەن وتەبێژی یەكێتی ئەورووپاوە بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: لەسێدارەدان لە ئێران كارێكی نامرۆیی و پێشێلكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤە و بەھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكرێت.
رۆژی سێشەممەی رابردوو لەكۆی 21 زيندانيكراوى سوننە مەزھەبی زيندانی رەجایی شاری كەرەج لەسێدارە دران، لە ماوەی هەشت مانگی رابردووشدا لە ئێران نزیکەی 300 کەس لهسێداره دراوون.