سەدا 15ـی دانیشتووانی جیهان لە ناوچە شاخاوییەکان دەژین

سەدا 15ـی دانیشتووانی جیهان لە ناوچە شاخاوییەکان دەژین
سەدا 15ـی دانیشتووانی جیهان لە ناوچە شاخاوییەکان دەژین

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی چیاکانە چیاکان. گۆڕانی کەشوهەوا و بڕینەوەی دارستانەکان کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر سروشتی جوانی چیاکان.

چیاکان گەوهەری سروشتن، جگە لە پێدانی جوانی و نەخشاندنی سروشت، چیاکان راگری چینەکانی توێکڵی زەوین و بەبێ بوونییان هیچ خولەکێک لەم سەر زەوییە بەبێ بوومەلەرزە تێناپەڕێت.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و بڕینەوەی دارستانەکانەوە، خەریکە چیاکان و دانیشتووانی ناوچەشاخاوییەکان دەبنە قوربانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و توانەوەی بەستەڵەکەکان.

رێکخراوەکە ئاشکرای دەکات، زیاتر لە 310 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان دەستیان بە خۆراکی پێویستی رۆژانەیان ناگات و سەدا 84ـی گیانلەبەرانی ئەو ناوچانە مانەوەیان لە ژیان لە مەترسییدایە، کە ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە دانیشتووانی ناوچە شاخاوییەکان شوێنەکانیان بەجێبهێڵن و ژمارەیەکی زۆری گیانلەبەرەکانیش لەناوچوون، ئەمەش زیانێکی زۆری بە سروشتی چیاکان گەیاندووە.

لە سەرژمێرییەکی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، کە لە سەدا 15ـی خەڵکی جیهان لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەژین و بژێوی ژیانییان لە پێکهاتەکانی سروشتی چیاکاندایە.

کوردستانیش وەکو ناوچەیەکی شاخاوی، کە بەشێکی بەرچاوی خاکەکەی شاخ و چیایە، بۆیە زۆرێک لە دانیشتوقانەکەی لە دێر زەمانەوە دانیشتووی ناوچەشاخاوییەکانن، مێژووی کورد خەبات و بەرخودانی کورد راستەوخۆ پەیوەستە بە چیاکانەوە و هۆکارێک بووە بۆ بەردەوامی ئەو خەبات و تێکۆشانە، هەر بۆیە لە کوردەواریدا دەڵێن، تەنیا چیاکان دۆست و پاڵپشتی راستەقینەی کوردن.

نەتەوەیەکگرتووەکاندا باس لەوە دەکات، کە سەرچاوەی بەشێکی زۆری خۆراکی مرۆڤ لە چیاکاندایە و پاراستنی سرووشتی چیاکان بە ئەرکێکی گرنگی مرۆڤ دەزانێت، بۆیە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژێکی تایبەتی لە ساڵدا وەکو رۆژی جیهانی چیاکان دیاریکردووە.

Fly Erbil Advertisment