لۆس ئه‌نجلۆس بووه‌ته پایته‌خی بێلانه‌كان له ئه‌مه‌ریكا
K24 – هەولێر:
شاری لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا بووه‌ته پایته‌ختی بێلانه‌كان و هه‌زاران كه‌سی بێلانه له شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌م شاره‌دا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و شه‌و و رۆژ ده‌كه‌نه‌وه.
كارلۆس شمێت پیاوێكی باڵابه‌رزی ئه‌مه‌ریكییه، جگه له جانتاكه‌ی شانی و به‌تانییه‌كی كۆن، خاوه‌نی هی نییه و سووچێكی ئارامی له باخچه‌یه‌كی نزیك له گه‌راجێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل دۆزیوه‌ته‌وه و شه‌وان پشووی لێ ده‌دات و لێی ده‌خه‌وێت.
هاوشێوه‌ی كارلۆس شمێتی ته‌مه‌ن سی ساڵ، نزیكه‌ی 75 هه‌زار و 500 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ی بێلانه له ناوه‌ندی شاره‌كه و ده‌وروبه‌ری بڵاوبوونه‌ته‌وه و تادێ ژماره‌یان زیاتریش ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی بێلانه‌كانی شاره‌كه به‌راورد به ساڵی 2015 رێژه‌ی 70% زیادی كردووه، به‌مه‌ش لۆس ئه‌نجلۆس یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو بێلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌خۆگرتووه.
كرێی خانووبه‌ره له لۆس ئه‌نجلۆس تا ئه‌وپه‌ڕ به‌رزه، به‌شێوه‌یه‌ك كرێی مانگای ژوورێك له‌و شاره ده‌گاته سه‌رووی 1700 دۆلار. شمێت كرێكاری خاوێنكردنه‌وه و مووچه‌كه‌ی ته‌نیا 400 دۆلاره له هه‌فته‌یه‌كدا، و ده‌ڵێت هه‌رگیز به‌و بڕه داهاته ناتوانێت ببێته خاوه‌نی به‌رمیچه‌یه‌كیش نه‌ك هه‌ر ته‌نیا خانوویه‌كی ته‌واو!
ئاماره‌كانی رێكخراوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و بارودۆخه‌ی له شاره‌كه دروست بووه كه هه‌زاران كه‌سی بێلانه كردووه، بووه‌ته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كێشه‌ی ده‌روونی و گۆشه‌گیری له‌لای بێلانه‌كان و ناچاری كردوون بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا ببنه به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌كان و له كۆتاییشدا كاره‌كه‌یان له‌ده‌ست بده‌ن، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك بارودۆخدا بێلانه‌كان ئاماده‌ن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی بڕه‌پاره‌یه‌ك، خۆیان راده‌ستی كه‌سانی دیكه بكه‌ن.