حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژەكانی پشووی سەری ساڵی راگەیاند
K24 – هەولێر:
حكومهتی ههرێمی كوردستان رۆژەكانی پشووی سەری ساڵی زانینی دیاریكرد.
به گوێرهی راگهیهندراوێكی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان، لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەریساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
روونیشكراوهتهوه، لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
دهقی راگهیهندراوی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان:
بە پێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023 تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، پشووی سەریساڵ دەبێت.
لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكوو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەریساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
13 کانونی یەکەم 2023