وڵاتانی به‌شداربووی كۆپ28 له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی پیسبوونی كه‌شوهه‌وا رێككه‌وتن

K24 - هەولێر:
دوای سێ ده‌یه‌ی پڕ له كه‌مته‌رخه‌می سه‌باره‌ت به هۆكاری سه‌ره‌كی دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی، دوا جار لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا (كۆپ28) كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023 كار و چالاكییه‌كانی له دوبه‌ی له وڵاتی ئیمارات ته‌واو بوو، وڵاتان و كۆمپانیا به‌شداربووه‌كان هاوڕا بوون له‌سه‌ر "ده‌ستبه‌رداربوون له به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی پیس".
له‌و باره‌یه‌وه دێڤ جۆنز له ناوه‌ندی گڵوبال ئێنسایتس لید (Global Insights Lead) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، رێككه‌وتنی نزیكه‌ی 200 وڵات له لوتكه‌كه سه‌باره‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا سه‌ره‌تای كۆتایی سه‌ده‌ی سووته‌مه‌نی به‌ردینی، به‌ڵام چاودێران و شرۆڤه‌كاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن رێككه‌وتنه‌كه كه له چه‌ند خاڵێك پێكهاتووه، ژماره‌یه‌ك كه‌موكوڕی و نه‌نگی تێدایه.
زیادكردنی توانای وزه‌ی نوێبووه‌وه له‌سه‌ر ئاستی به رێژه‌ی سێ هێنده‌ی ئێستا له دیارترین خاڵه‌كانه كه به‌شداربووان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون. هه‌روه‌ها به‌شداربووان رێككه‌وتوون سه‌باره‌ت به به په‌له‌كردن له هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌به‌ندی به‌كارهێنانی خه‌ڵووز و دانانی سنوورێك بۆ به‌كارهێنانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خه‌ڵووز.
وڵاتانی لوتكه‌ی كۆپ28 هاوكات جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی سووته‌مه‌نی به‌ردینی له سیسته‌می وزه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ده‌یه‌یه‌دا ده‌ستی پێ بكرێت، تا به ئاستێك ده‌گات له ساڵی 2050 به‌كارهێنانه‌كه‌ی ده‌گاته ئاستی سفر.
هاوكات وڵاتان كۆده‌نگ بوون په‌له بكرێت له به‌كارهێنانی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایانه‌ی خاڵین له كاربۆن یانیش كه‌مترین رێژه‌ی كاربۆنیان تێدایه. هه‌روه‌ها جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌له‌كردن له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاربۆنی ده‌رهاوێشته‌ی گواستنه‌وه‌ی وشكایی و ده‌ریایی.
کۆنفرانسی "کۆپ28" کە لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو، لە رۆژی پێنجشەممە، 30ــی تشرینی دووه‌م دەستیپێكرد و تاوەکو 12 مانگی ئه‌م مانگه بەردەوام بوو.
کۆنفرانسەکە میوانداری لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوای كرد، کە سەرۆک و نوێنەرانی باڵای وڵاتان و سەدان زانا و شارەزای ژینگەیی تێیدا بەشدار بوون و هه‌ر یه‌ك له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی به‌شدارییان تێدا كرد. ئامانجی کۆنفرانسەکە کەمکردنەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا بوو.