کەشناسی باری کەشوهەوای راگەیاند

 

K24 – هەولێر

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/12/2023، ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت لەسەر بەشێک لە ناوچە جیاجیاکان، پاشان دەگۆڕیت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور  پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (3 - 1) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی رۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ دروست بوونى تەمێکى سووک لەسەر ناوچە جیاجیاکان، لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەرى تەم زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى بەیانى زوودا، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک: 19 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

 زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 7 پلەى سیلیزى

 سۆران: 14 پلەى سیلیزى