هاتووچۆی هەولێر: تاقیکردنەوەکانی مۆڵەتی شوفێری دوادەخرێن

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی ئەم مانگە تاقیکردنەوەکانی مۆڵەتی شوفێری لە هاتووچۆی هەولێر دوادەخرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 14ـی کانوونی یەکەمی2023، عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، بە کوردستان24ـی گوت: "بەهۆی پشووی فەرمی ئەو هاووڵاتییانەی کاتەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی هێماکان و ژمارە 8 و رەمپە لە رۆژی 18/12/2023 دیاریکراوە، تاقیکردنەوەکانیان دواخرا بۆ 24/12/2023.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023، تاكو 1ـی كانوونی دووەمی 2024، بە بۆنەی سەریساڵەوە، لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌، لە 2ـی كانوونی دووەمی 2024ـیش، لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.

ئا: لاڤین عومەر