رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل: پڕۆسه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو تونێله‌كانی غه‌ززه ده‌ستیپێكرد

K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئیسرائیل سه‌ركه‌وتوو بووه له پڕۆسه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو تۆڕی تونێله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه وه‌ك میكانیزمێكی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه.
رۆژنامه‌ی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" رایگه‌یاندووه، ئیسرائیل سه‌ركه‌وتوو بووه له پڕۆسه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی ئاو بۆ ناو تۆڕی تونێله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه وه‌ك میكانیزمێكی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌كه. روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو بووه.
هاوكات رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی پشتڕاستی كردووه‌ته‌وه سوپای ئیسرائیل ده‌ستیكردووه به به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا بۆ ناو ته‌واوی تونێله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له غه‌ززه، هه‌روه‌ها سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه پڕۆسه‌كه لانیكه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
له‌لای خۆیه‌وه ئوسامه حه‌مدان، سه‌ركرده له بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره پڕۆسانه كار له تونێله‌كان ناكه‌ن، چونكه به‌شێوه‌یه‌ك دروست كراون به‌رگه‌ی لافاو و هه‌ر جۆره مه‌ترسییه‌كی دیكه بگرن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2013) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند، تادێ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ژماره‌ی كوژراوان و برینداران زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هاوكات وه‌رزی زستان زه‌حمه‌تی زیاتری بۆ خه‌ڵكی كه‌رته‌كه دروست كردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه ژماره‌ی كوژراوان بۆ 18 هه‌زار و 787 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 50 هه‌زار و 897 كه‌س.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی ئه‌م ساڵه‌وه تا ئێستا 434 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.