ئێران به‌ره‌نگاری ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان ده‌بێته‌وه
به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی تۆمه‌تباریان ده‌كات

K24 – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی ئه‌وروپا، ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنی حوكمی سێداره‌دان به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند: "كۆماری ئیسلامی ئێران له شه‌ڕی دژی تیرۆر و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی پشتیوانیكراو له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌كی له ناوچه‌كه سیاسه‌تێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه گرتۆبه‌ر.
قاسمی هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كۆمیساریای مافی مرۆڤی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به ده‌یان سێداره‌دانی ئه‌م دواییه له ئێران شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه پێی وایه ده‌ستێوه‌ردانه له كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌ی سێداره‌دانی زیاتر ده‌كات و ده‌ڵێت بۆ دابینكردنی ئاسایشی خه‌ڵكه‌كه‌مان له هیچ هه‌وڵێك سل ناكه‌ینه‌وه.
به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانی به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌یان له شه‌پوڵێكی نوێی سێداره‌دان له ئیران گرت كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه، 21 هاوڵاتی كورد به تۆمه‌تی دژایه‌تیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران له سێداره دراون.