سامان بەرزنجی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دەکات

K24 – هەولێر

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی، سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە لەندەن کرد.

نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن بڵاویکردەوە، د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی و د. کاوە خلیل، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی و تیمی یاوەری، نووسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان لە شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا بەسەرکردەوە، لەلایەن کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە وڵاتی بەریتانیا پێشوازیان لێکرا. لەدیدارێکدا ئاڵوگۆڕی رەوشی تەندروستی و ئەزمووی وڵاتانی ئەوروپا و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان بۆ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا.

.
.