كورد له‌نێوان به‌رداشی ئێران و سعودیه دا ده‌بنه قوربانی
ئێران به لە سێداره‌دانی هاووڵاتیانی كورد توڵه له سعودیه ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
چالاكوانی مافی مرۆڤی ئێرانی عه‌لی كه‌لایی رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی ئێران به له سێداره‌دانی ئه‌م دواییه، توله له سعودیه كرده‌وه كه پێشتر كه‌سایه‌تی شیعه مه‌زهه‌ب شێخ نه‌مری له سێداره دابوو، به‌تایبه‌تی پاش به‌شداریكردنی ئه‌میر توركی فه‌یسه‌ل له كۆبوونه‌وه‌ی موجاهدینی خه‌لقی ئێران له پاریس، كه لاوانی كورد بوونه قوربانی ناكۆكی نێوانی ئێران و سعودیه.
كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانه به ده‌یان هاووڵاتی كورد به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له سێداره ده‌دات. مانگ نییه كه هه‌واڵی له سێداره‌دانی رۆڵه‌كانی كورد بۆ تۆمه‌تی " محاربە با خدا" و چه‌ندان تۆمه‌تی وه‌ك تێكدانی ئاسایشی ئێران و هاندانی خه‌ڵك و ئه‌ندامه‌تی له گرووپه‌كانی قه‌ده‌غه‌كراو بڵاو نه‌كرێته‌وه.
هه‌مووی ئه‌وانه به‌هۆی پرسی نه‌ته‌وه‌یی له سێداره دهدراون و ده‌درێن، كه چه‌ندین تۆمه‌تی تر بۆیان هه‌ڵده‌به‌ستن و جورئه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه، ته‌نانه‌ت جارێك بڵێن به تۆمه‌تی داواكردنی مافی گه‌له‌كه‌ی له سێداره دراوه.
به‌ڵام له دوایین شه‌پوڵی سێداره‌دانی هاووڵاتیانی كورد له رۆژی یه‌كی ئابی 2016، به لارێ‌دا بردنێكی زیره‌كانه ده‌بینرێت كه یه‌كه‌مجاره له مێژووی سێداره‌دانی هاوڵاتیانی كورد له ئیران باس له تۆمه‌ته‌كانی وه‌ك پیكهێنانی گرووپی ته‌كفیری و تۆمه‌ته هاوشێوه‌كانی ده‌كرێت.
له كه‌س شاراوه نییه كه گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌بواری ئایینییه‌وه سونه مه‌زهه‌بن و كه‌س نكۆلی له‌وه ناكات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه پرسیار و نیگه‌رانی چاودێرانی سیاسی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئه‌وه‌یه كه پییان وایه كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌یه‌وێت به‌م كرده‌وه‌یه به تیرێك له دوو نیشانه ده‌دات، یه‌كه‌م به لارێ‌دا بردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. دووه‌م، ده‌یه‌وێت به‌م شێوازه توڵه له سعودیا بكاته‌وه كه له رۆژی دووی كانوونی دووه‌می 2016 كه‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی شیعه له سعودیه له سێداره دا.
له سێداره‌دانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی كۆماری ئیسلامی ئێران به سێداره‌كانی خه‌لخاڵی ناسراوه، هه‌ر ئه‌و پاسداره‌ی كه حكومی سێداره‌دان بۆ هه‌زاران رۆڵه‌ی كورد ده‌ركردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ئیران، 37 كه‌سی تر له زینداندا چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی حوكمی سێداره‌دان ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان هاووڵاتی كوردن.
