توركیا له شه‌وی كوده‌تا داوای یارمه‌تی له ئه‌مریكا كردبوو
رۆژنامه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا، ئه‌مریكایان به پشتگیری له كوده‌تا تۆمه‌تبار كردووه
K24 –هه‌ولێر
توركیا له شه‌وی كوده‌تای 15 ته‌موز داوای یارمه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد.
باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا له توركیا جۆن بێیس رایگه‌یاند: "له شه‌وی كوده‌تای توركیا، كاتژمێر 11 بۆ 11:30، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ته‌له‌فۆنی كرد و رایگه‌یاند هه‌وڵی كوده‌تا ده‌درێت كه له ده‌ره‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی حكوومه‌ته و داوای یارمه‌تی كرد. داوای كرد به‌ناوی حكومه‌تی توركیاوه ئه‌و زانیارییانه بۆ واشنتۆن بنێرم، منیش به په‌له ئه‌وكاره‌م كرد."
باڵیۆزی ئه‌مریكا له شاری ئیستانبۆڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ رۆژنامه‌نووس، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كوده‌تای توركیا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند واشنتۆن نه ئاگاداری كوده‌تای 25 ته‌موز بووه و نه پشتیوانی له كوده‌تا كردووه.
پێشتر رۆژنامه‌كانی نزیك له حكومه‌تی توركیا، وه‌ك رۆژنامه‌كانی سه‌باح، ستار، ده‌یلی سه‌باح و یه‌نی شه‌فه‌ق بڵاویان كردبووه‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا پشتیوانی له كوده‌تای 15 ته‌موز كردووه.
جۆن بێیس گوتی: "حكومه‌تی ئه‌مریكا پلاندانه‌ری ئه‌م كوده‌تایه نایاساییه نه‌بووه و پشتیوانیشی لێ نه‌كردووه و بۆ خۆیشی وه‌ك هاووڵاتیانی توركیا به بیستنی ده‌نگی فرۆكه‌كانی F16 زانیوه كوده‌تا ده‌كرێت."
باڵیۆزی ئه‌مریكا سەبارەت ده‌ست هه‌بوونی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له كوده‌تای سه‌ربازی یان راده‌ستكردنی به توركیا گوتی دەربارەی رۆڵی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن له كوده‌تا، سه‌رباری لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه ده‌كرێت، كه پرۆسه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه و لێدوانی توندی به‌رپرسانی توركیا سه‌باره‌ت به گوله‌ت و راده‌ستكردنی ده‌بێته هۆی گوشارخستنه سه‌ر وه‌زاره‌تی دادی توركیا بۆ ئه‌م پرسه. گوتیشی سه‌ره‌ڕای نه‌رازیبوونی حكوومه‌تی ئه‌مریكا، دادوه‌رێك له ساڵی 2008 گرین كارت (مۆڵه‌تی مانه‌وه) به‌خشیه گوله‌ن و پرسی راده‌ستكردنیش په‌یوه‌سته به دادگاكانی ئه‌مریكا.