بوومەلەرزەیەکی بەهێز چینی هەژاند
K24 – هەولێر
بومەلەرزەیەک باکووری رۆژئاوای چینی هەژاند، بەهۆیەوە زیاتر لە 120 کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی شینخوای چینی بڵاویکردەوە، درەنگانێکی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەک بەگوڕی شەش پۆینت دوو پلەی رێختەر باکووری رۆژئاوای چینی لە نزیک هەرێمی تبت هەژاندووە، بەهۆیەوە زیاتر لە 120 کەس گیانیان لەدەستداوەو 230 کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسی شینخوا باسی لەوەشکردووە، قوڵی بومەلەرزەکە 32 کیلۆمەتربووە و زیانێکی زۆری ماددی بە دانیشتووانی هەرێمی گانسو گەیاندووە.
هاوکات، شی جیپینگ سەرۆکی چین تیمەکانی فریاکەوتنی خستە حاڵەتی ئامادەباشی پلە چوار، هەڵمەتی گەڕاند و پشکنین بەدوای بێسەروشوێنان بەردەوامە.