باوكێك كچه شه‌ش ساڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر بزنێك به مه‌لایه‌ك فرۆشتووه
K24 – هه‌ولێر
چه‌ند رۆژ پێش ئیستا هه‌واڵی "مه‌لایه‌ك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی 6 ساڵان ده‌كات" بڵاو كرایه‌وه، كه له ئه‌فغانستان مه‌لایه‌كی 55 ساڵی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچه‌كه كرد و رایگه‌یاند دایك و باوكی كچه‌كه وه‌ك دیاری پێیان به‌خشیووم.
پاش لێكۆلینهكانی پۆلیسی ئه‌فغانستان، راستییه‌كه ئاشكرا بوو، باوكی "غهریبگول"، كچه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر بزنێك و كیسێكی برنج به‌و مه‌لایه فرۆشتبوو، كه ئەویش له خۆی ماره‌ی كردبوو.
له ڤیدیۆكه‌دا كچه‌كه ده‌گرێت و هه‌ندێ ژن له باوكی كچه‌كه ده‌ده‌ن.
مه‌لای به‌ناوی "سه‌ید عه‌بدوڵكه‌ریم" پاش ده‌ستگیركردنی، بە پۆلیس رایگه‌یاند له‌گه‌ل كچه‌كه هاوسه‌رگیری كردووه كه له به‌رامبه‌ر بزنێك و كیسێكی برنج و چار و شه‌كر و زه‌یت پێی فرۆشراوه.