سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

K24 - هەولێر:

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تاووتوێی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنییان كرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولکەریم عەبد فازڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا.

7
7