سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی: پێشێلکردنی مافەکانمان، دابەشبوون و ناسه‌قامگیریی لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانى، رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلکردنی مافەکانمان، دابەشبوون و ناسه‌قامگیریی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی نووسیوویه‌تی: "خۆشحاڵبووم به بینینی ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا".
مه‌سرور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له دیداره‌كه‌دا بۆ ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكام روونکردەوە، پێویستە رێز لە دەستووری عێراق و ئەو مافانەی بۆ هەموو هاووڵاتییان، بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیشەوە دیاریكراون، بگیرێت".
ده‌شڵێت: "پێشێلکردنی مافەکانمان دابەشبوون و ناسه‌قامگیریی لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیکتۆریا نولاند، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگرێت و نابێت بەغدا وەک هاووڵاتییەکی پلەدوو، ڕەفتار لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سیستەمی فیدراڵی و پتەوکردنی بنەما دیموکراتییەکان لە عێراقدا کردەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و مافە دەستوورییەکانی لە چوارچێوەی عێراقدا دووپات کردەوە.
پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێکهاتەکانی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
I was pleased to see @UnderSecStateP.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 20, 2023
I explained that the spirit of the constitution must be respected and the rights stipulated must be fully implemented for every citizen, including the people of the Kurdistan Region.
Violation of rights risks divisions and uncertainty. pic.twitter.com/npPkcWDtj4