سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە سۆران کاراکرا

K24 – سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21/12/2023، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لیوای مافپەروەر دیدار عومەر بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی کوردستان بەشی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کرایەوە.
نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، لە رۆژی یەکشەممەی رابردوو 17/12/2023 مامەڵەی پاسپۆرتی کۆنی راگرتووە، لەمەوداو کار بە سیستەمی نوێی پاسپۆرت دەکات، کە سیستەمی ئەلیکترۆنییە.
پێشتر لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک سیستەمی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کاراکراوە، بڕیاریشە لە قۆناغی داهاتوودا لە شار و شارۆچکەکانی دیکە بەشی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بکرێتەوە.
لە ماوەی رابردوودا بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان حکومەتی هەرێمی کوردستان، نووسینگەی پاسپۆرتی لە ئیدارە سەربەخۆکان کردەوە، لەمەودواش سیستەمەی ئەلیکترۆنی لە هەموو نووسینگەکانی پاسپۆرت کارا دەکرێت.