پێشنیازكراوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به دۆلار دابه‌ش بكرێت
ئایا دۆلار ده‌بێته دراوی سه‌ره‌كی كوردستان؟
K24 - هه‌ولێر:
دیوانی چاودێری دارایی له نووسراوێكیدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوایكردووه، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێته دۆلار و به‌های یه‌ك دۆلاریش به هه‌زار و دوو سه‌د دینار هه‌ژمار بكرێت، له مامه‌ڵه‌ی وردی بچوكتر له 20 دۆلاریشدا دینار وه‌كو دراوی لاوه‌كی به‌كاربهێنرێت، هاوكات دیوانی چاودێری دارایی ده‌ركردنی دراوی سه‌ربه‌خۆ به گونجاو نازانێت بۆ ئه‌م كاته‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دۆخی ئیستای سیسته‌می دارایی و پاره‌گۆڕینه‌وه و دابه‌شكردنی مووچه، كه‌م و كوری زۆری تێدایه بارگرانی بۆ سه‌ر شانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دروستكردوه، له‌و چوارچیوه‌یه‌شدا پیشنیازكراوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له دیناریوه بكرێت به دۆلار و نرخی دۆلاریش به 1200 دینار بخه‌مڵێنرێ.
كیشه ئابووری هه‌رێمی كوردستان ته‌نها لاوازی كه‌رتی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت نیه، به‌ڵكو نه‌بوونی سیاسه‌تی دارایی و دراوی سه‌ربه‌خۆ و كه‌می پاره‌ی كاش كیشه‌ی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ئابووری هه‌رێمن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، دیوانی چاودێری دارایی، به نوسراوی ژماره 1-1-233 له رۆژی 9ی حوزه‌یرانی 2016دا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه، داواكراوه كه مووچیه فه‌رمانبه‌ران بكرێت به دۆلار و نرخی هه‌ر دۆلارێكیش به 1200 دینار هه‌ژمار بكرێت، له كاتێكدا به‌های دۆلار له بازاری ناوخۆییدا 1280 دیناره.
دیوانه‌كه پیشنیازی كردوه، دیناریش وه‌كو دراوێكی لاوه‌كی به‌كاربهێنرێت، بۆ دانه‌وه‌ی پاره‌ی كه‌متر له 20 دۆلار، ده‌توانرێت دینار به‌كاربهێنرێت، تاوهكزو كیشه‌ی كه‌می ورده‌ی دۆلار چاره‌سه‌ر بكرێت.
دیوانی چاودیری دارایی، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، ئێستا ناگونجێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دراو بگۆڕێت یان دراوی خۆی هه‌بێت، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر به‌كارهێنانی دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه وه‌كو دراوی سه‌ره‌كی.
ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌رێمی كوردستان، نه‌وته‌كه‌ی به دۆلار ده‌فرۆشێت و بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ش ده‌بێت بیكاته دینار، له‌كاتێكدا كڕین و فرۆشتنی كه‌ل و په‌لی گرانبه‌ها، به‌ها له بازاڕی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به دۆلاره.
گۆڕینه‌وه‌ی پاره له دۆلاره‌وه بۆ دینار، جگه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان زیانی لێده‌كات پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ش دواده‌خات، به‌ڵام به‌كارهێنانی راسته‌وخۆی دۆلاریش بێ زیان و مه‌ترسی نییه، چونكه ئابووری كوردستان ده‌كاته گۆڕه‌پانێكی كراوه له‌به‌رده‌م هه‌ر گه‌رده‌لوولێكی ئابووری ده‌ره‌كیدا.