كاروان نووری و ئاری حەسەن دوویتێك بڵاودەكەنەوە

K24 – هەولێر:
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ كاروان نووری و ئاری حەسەن دوێتێك لەژێر ناوی "جێتناهێڵم" بڵاو دەكەنەوە.
كاروان نووری لهو بارهیهوه به كوردستان24ـی راگهیاند، لەگەڵ ئاری حەسەنی هاوڕێی ئەم دوێتەیان تۆماركردووە كە ماوەی چەند مانگێكی خایاندووە و لە وڵاتی ئێران كاری دەنگی بۆ كراوە.
كاروان نووری زیاتر گوتی، كاری ئاواز و هۆنراوەی لەلایەن هونەرمەند شەهریار حەسەنەوە بۆ كراوە و بڕیار جەبار لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كردووە. ههروهها هویا خواست ببێته جێی رهزامهندی گوێگران و ههوادارانی گۆرانی و میوزیك.
كاروان نووری خەڵكی شاروچگەی پێنجوێنە، لە سەرەتای نەوەدەوەكانەوە دەستی بە گۆرانی گوتن كردووە بەگۆرانی "كە مەغریب دێت" ناسراوە و خاوەنی چەند گۆرانییە لە ستایلی خاو و شاد.
ههروهها ئاری حەسەن خەڵكی هەڵەبجەیە و لە ماوەی رابردوودا لە بەرنامەیەكی هونەری دەنگ خۆشیدا بەشداری كردووه و ئێستاش سەرقاڵی كاری هونەرییه و زیاتر لە بەرهەمێكی هونەری هەیە.