چین جه‌نجاڵی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ ده‌كات
به وێنه و ڤیدیۆ.. به درووستكردنی پاسێكى جياواز
K24 - هه‌ولێر:
وڵاتی چین به‌رده‌وامه له پێشكه‌وتن له بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئه‌مجاره پاسێكی داهێناوه كه سێ سه‌د كه‌س هه‌ڵده‌گرێت و له‌كاتی رۆیشتنیشی به‌ناو شه‌قامه‌كاندا، رێگه له ئۆتۆمبێله‌كان ناگرێت، چونكه نزیكه‌ی پێنج مه‌تر به‌رزه و ئۆتۆمبێله‌كان ده‌توانن به‌ژێریدا هاتووچۆ بكه‌ن.
دیمه‌نی هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر نوێترین پاسی كاره‌بایی له چین، هاووڵاتیانی سه‌رسام و دڵخۆش كردووه، ئه‌م پاسه بۆ ئه‌وه دروستكراوه كه‌مێك له قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانی چین كه‌م بكاته‌وه. چونكه به‌رزییه‌كه‌ی چوار مه‌تر و هه‌شتا سانتیمه‌تره‌و ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان به ئاسایی به‌ژێریدا هاتووچۆ ده‌كه‌ن.
چه‌ند وێستگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌ركه‌وتن و دابه‌زینی هاووڵاتیان بۆ پاسی "تی‌ب وه‌ن" دروستكراوه، تاقیكردنه‌وه‌شی بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ره‌نجی هاووڵاتیانی بۆ لای خۆی راكێشابوو.
ئه‌م پاسه جگه له به‌رزییه‌كه‌ی، دوو تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌شی هه‌یه، درێژییه‌كه‌ی 22 مه‌تر ده‌بێت و پانیه‌كه‌شی ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌شت مه‌تر بۆیه دوو ئۆتۆمبێل له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه له‌یه‌ك كاتدا ده‌توانن به‌ژێریدا تێپه‌ڕبن.
ناوه‌وه‌ی پاسه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه، كه سه‌رنشینانی هه‌ست به بێزاریی نه‌كه‌ن, به‌جۆرێك جیا له شوێنی دانیشتنی سه‌رنشینان، شوێنی وه‌ستان و رێره‌وی تایبه‌تی هاتوچۆی سه‌رنشینانی هه‌یه، هاوكات هه‌وڵدراوه هاووڵاتیان زۆرترین دیمه‌نی ده‌ره‌وه‌یان لی دیار بێت له‌كاتی به‌كارهێنانی ئه‌و پاسه‌دا.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)