سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردتسان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردتسان

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دایکی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا، پەیوەندی بەو هونەرمەندە دەکات و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی دەردەبڕێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (26ـی کانوونی یەکەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەس وکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.