گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر: ئه‌مشه‌و هێزه‌كانمان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ پاراستنی ئاسایشی شاری هه‌ولێر له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، هێزه‌كانمان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.
موقه‌ده‌م ئه‌رده‌ڵان گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی پلانه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی شاری هه‌ولێر له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر سه‌رجه‌م هێزه‌كانمان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر و دژه تیرۆر خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌شتیارێكی زۆری لێكۆبووهتهوه، هێزه‌كانمان له‌وێ ئاماده ده‌بن.
ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌و ئه‌منییه‌ته‌ی كه له پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه، گه‌شتیارێكی زۆر روویان له‌و شاره كردووه، هه‌موو شتێك باشه و ئارامییه‌كی زۆر له هه‌ولێر بوونی هه‌یه.
له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیارێكی زۆر له رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه، گوته‌بێژی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "له بازگه‌كانیش ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واوكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستادا ئیقامه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ جارێكه، ئه‌م بووه‌ته هۆی ئاسانكاری دروستكردن بۆ هاتنی گه‌شتیاران".
ده‌شڵێت: "رێككارێكی زۆر باش له بازگه‌كان كراوه، هیچ كێشه‌و گرفتێك له بازگه‌كاندا نییه".
دوێنێش ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، پشئهستوور به‌و پلان و ئاماده‌كارییانه‌ی دامانناوه، پێشبینی ده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵدا زیاتر له 200 هه‌زار گه‌شتیار روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.