دۆسیه‌ی سكانداڵه سێكسییه‌كه‌ی جیرارد دیپاردیۆ كاردانه‌وه‌ی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هەولێر:
تادێ دۆسیه‌ی سكانداڵه سێكسییه‌كه‌ی جیرارد دیپاردیۆی ئه‌كته‌ری سینه‌مای فه‌ره‌نسی زیاتر ده‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، له نوێترین كاردانه‌وه‌شدا كه‌ناڵی گشتی سویسرا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و فلیمانهیدا كه ناوبراو رۆڵی سه‌ره‌كییان تێدا ده‌گێریت.
رۆژی (یه‌كشه‌ممه 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) مارکۆ فێرارا، گوتەبێژی کەناڵی تەلەفزیۆنی گشتی سویسرا (RTS) رایگه‌یاند، كه‌ناڵه‌كه‌یان ئەو فیلمانەی لە بەرنامەکانیدا دوورخستەوە کە جیرارد دیپاردیۆ "یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکییەکانی" تێیدا دەگێڕێت. روونیشیكردووه‌ته‌وه دوای ئاشكرابوونی سكانداڵه سێكسییه‌كانی دیپاردیۆ كه بووە هۆی شۆک و جەنجاڵییەکی بەرفراوان، بڕیاریان دا به خۆبه‌دوورگرتنی نمایشكردنی هه‌ر فیلمێك كه ئه‌و ئه‌كته‌ره فه‌ره‌نسییه تێیدا رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێت.
مارکۆ فێرارا ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتێک هەست دەکەین زۆرینەی بینەران بەهۆی کردارێک یان کارەکتەرێکەوە کە پێشتر قبوڵکراو بووە، تێکبچێت، بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە بەرنامەکانماندا دەیخەینە دەرەوە".
رۆژی (دووشه‌ممه 25ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) نزیكه‌ی 60 هونه‌رمه‌ندی فه‌ره‌نسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا پشتیوانی خۆیان بۆ جیرارد دیپاریدیۆ، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی راگه‌یاند، كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2020ـوه تۆمه‌تی گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژی دراوه‌ته پاڵ. ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه رایانگه‌یاندبوو ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر دیپاریدیۆ "له‌سێداره‌دانێكی بێ دادگاییكردنه" و هه‌مووان به‌رامبه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشابوو، دیپاریدیۆ دوایین گهورهئهكتهری سینه‌مای نه‌وه‌ی رابردووه و ئه‌وان به په‌رۆشه‌وه له پاڵیدا ده‌وه‌ستن و به‌رگری لێ ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرێت هێرشێكه بۆ سه‌ر هونه‌ر به‌گشتی و هونه‌ری سینه‌مای فه‌ره‌نسی به‌تایبه‌تی.
له‌لای خۆیه‌وه ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023، پشتیوانی خۆی بۆ دیپاریدیۆ نیشان دا و رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كرێت بریتییه له "به‌ئامانجگرتنی به‌كۆمه‌ڵی هونه‌ر و سینه‌مای فه‌ره‌نسی"، هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆیشی به‌رامبه‌ر به‌و ئه‌كته‌ره و كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌ربڕی.
رۆژی (سێشه‌ممه 19ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) رۆت پاسا، ژنه‌نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی ئیسپانی ته‌مه‌ن 51 ساڵ رایگه‌یاند، سكاڵای یاسایی له دژی جیرارد دیپاریدیۆ، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی تۆمار كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی 1995 له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ گۆڤاری "سینیمانیا"، ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر.
رۆت پاسا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو ئه‌و كات ته‌مه‌نی 23 ساڵ بووه و دیپاریدیۆش ته‌مه‌ن 46 ساڵ بووه و به‌زۆر و به‌بێ خواستی خۆی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر و دواتر هه‌ستی به‌وه كردووه، كه به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژییه تونده‌وه "كه‌مئه‌ندام" بووبێ.
پاسا باسی له‌وه‌ش كردبوو، كه دیپاریدیۆ ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌سه‌ر، به‌ڵام پۆلیس دوای لێكۆڵینه‌وه رووداوه‌كه‌ی به "إغتصاب" ناوبردووه.
هاوكات پۆلیسی ئیسپانیا رایگه‌یاندبوو، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2018ـوه ئه‌مه سێیه‌مین سكاڵایه به‌ده‌ستیان بگات و تێیدا دیپاریدیۆ به دۆسیه‌ی توندوتیژی سێكسی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
رۆژی (پێنجشه‌ممه 14ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023) میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان بڵاویان کردەوە ئیمانوێل دوبێڤری ئەو خانمە ئەکتەرەی کە یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە جیرارد دیپاردیۆی، ئەستێرەی سینەمایی بە دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار کردبوو، لە 7ـی ئه‌م مانگه‌دا لە تەمەنی 60 ساڵیدا خۆی كوشتووه.
هه‌روه‌ها روونیان كرده‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی دوبێڤری خۆی كوشتووه، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ په‌خشكردنی راپۆرتێکی تەلەفزیۆنی کە تیشکی خستبووە سەر تۆمەتەکانی ئەو ئەکتەرە بە ئازاردانی سێکسی و توندوتیژی له‌لایه‌ن دیپاردیۆوه.
له‌لای خۆیه‌وه داواکاری گشتی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هاوبەشەکەی دوبێڤری لە 29ـی مانگی رابردوو بە پۆلیسی راگەیاندبوو کە "دوبێڤری ماڵەکەی بەجێهێشتووە و پەیامێکی ناخۆشی بەجێهێشتووە".
میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان سه‌رنجیان بۆ ئه‌وه راكێشاوه دوبێڤری چه‌ندین جار سكاڵای كردووه دژ به ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی دیپاردیۆی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ساڵی 2019 له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و سكاڵایانه‌ی خۆی پۆست كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه دیپاردیۆی ساڵی 1983 له‌میانی وێنه‌گرتنی فیلمی "دانتۆن" كه باس له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی فه‌ره‌نسی ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌ندرێ جهدا ده‌رهێنه‌ری پۆڵه‌ندییه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه، هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی له‌گه‌ڵدا كردووه و "له‌ناو گالیسكه‌یه‌كدا ده‌ستی بۆ ژێر ته‌نووره‌كه‌ی بردووه."