زیانە گیانییەکانی بومەلەرزەکەی ژاپۆن راگەیەندرا
K24 – هەولێر
بەگوێرەی دوایین ئامار بەهۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندارن. سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ژاپۆن رایگەیاند، پێسبینی دەکرێت شەپۆلی تسونامی بۆ خوار یەک مەتر دابەزێت.
دەزگای کەشناسی ژاپۆن رایگەیاند، هۆشدارییانەی تسونامیدا، ئەویش دوای ئەو بوومەلەرزەی دوێنێ بە گوڕی 7.6 پلە لە ژاپۆنیدا
بەپێی سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ژاپۆن رایگەیاند: "پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکان لەژێر ئاگادارکردنەوەی تسونامی"دا بۆ خوار یەک مەتر دابەزن.
بەگوێرەی راپۆرتی تەلەفزیۆنی ژاپۆنی (NHK)، لە پارێزگای ئیشیواکا، نزیکەی شەش کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری نەخۆشخانەیەکی ژاپۆن، لە چوار پارێزگای ژاپۆن دەیان کەس برینداربوون، لەوانە پارێزگاکانی تۆیاما و نیگاتا، بەرگری شارستانیش لای خۆیەوە رایگەیاند، کەسانێک لە ژێر باڵەخانەکاندا گیریان خواردووە، لە هەوڵی ئەوەدان رزگارییان بکەن.
بەیانیی رۆژی دووشەممە، 01-01-2024، نزیکەی کاتژمێر 10:10 خولەک "بەکاتی هەولێر"؛ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلەی رێختەر، شاری ئیشیواکا، ناوەڕاستی وڵاتی ژاپۆنی هەژاند.
ئا: لاڤین عومەر